بانگه‌وازی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی "کەرکوک" بڵاوکرایه‌وه
(0) /
زایەڵە ـ بانگه‌وازی وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه‌کانی دیداری نێودەوڵەتی کەرکوکی سینەمایی بۆ فیلمی ئەنیمەیشن بڵاوکرایه‌وه.
پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی "کەرکوک" Kirkuk بە سەرۆکایه‌تی "سەردار زەنگەنە" و بە هەوڵی دەزگای رۆشنبيرى هونەری کەرکوک له ساڵی ٢٠٢٣ لە سینەما "مۆڵ تایم سەنتەر" لە شاری کەرکووک بەڕێوەده‌چێت.
دەزگای رۆشنبيرى هونەری کەرکوک، دەرگای وەرگرتنی فیلمی بە ڕووی هه‌موو فیلمسازانی بواری ئەنیمەیشن واڵا دەکات و داوایان لێده‌کات تاکوو نوێترین به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان له ڕێگای لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی دیداری نێودەوڵەتی کەرکوکی سینەمایی بۆ فیلمی ئەنیمەیشن به ناونیشانی https://web.facebook.com/profile.php?id=100088663077258 ڕه‌وانه بکه‌ن و بۆ هەر تێبینییەکیش پەیوەندیی بە ژمارە مۆبایلی 009647701222589 سەرۆکی دیدار بکەن.
له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه‌وه، ڕۆژانی ١ تا ٢٠ی کانونی دووهەم ٢٠٢٣ (ژانوییه‌ی ساڵی ٢٠٢٣) مۆڵه‌ت بۆ ناردنی کورته فیلمه ئەنیمەیشنییهکان دیاریی کراوه.
ئه‌و فیلمانه‌ی که بۆ دیداری نێودەوڵەتی کەرکوکی سینەمایی بۆ فیلمی ئەنیمەیشن ره‌وانه ده‌کرێن، ده‌بێت ئەم مەرجانەی خوارەوەیان هه‌بێت:
١ ـ فیلمەکان بەرهەمی ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ بێت.
٢ ـ پێشتر فيلمەکە لە دیدارەکانی پێشوترى دەزگا بەشدار نەبوبێت.
٣ ـ هەموو بابەتەکان رێگە پێدراوە و ئیدارەی دیدار، دەتوانێ هەر فیلمێک دوور بخاتەوە کە توندرەوی پێوە دیار بێت.
٤ ـ ئیدارەی دیدار، دەتوانێ هەر فیلمێک دوور بخاتەوە ئەگەر کێشەی هونەری هەبێت.
بۆ زانیاری زیاتر:
https://web.facebook.com/profile.php?id=100088663077258
ڕاگەیاندنی گشتی پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی "کەرکووک".
مەنسوور جیهانی
تێبينيێك بنێرە: