زایەڵە - قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند،به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای ئه‌ریكا له‌گه‌ڕه‌كی ئه‌ڵایی داده‌خه‌ن.
له راپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی بازیانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا ئاماژه بۆئه‌وه كراوه، له ئارایشتگای ئه‌ریكا به‌بێ هه‌بونی مۆڵه‌تی تاتۆكردن، تاتۆیان بۆ هاوڵاتیان كردوه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستییه، چونكه ئه‌و كه‌سه كه كاری تاتۆ ده‌كات پێویسته له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه مۆڵه‌تی كاركردنی وه‌ربگرێت.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو، یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچییه‌كان، به‌بێ هه‌بونی مۆڵه‌ت له‌ناو ئارایشتگاكه‌دا كاری نینۆك دانان بۆ خانمان كراوه كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانه، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای ئه‌ریكا داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم

January 03, 2023