عومەر گوڵپی بۆ زایەڵە: كەس بە تەنگ ناوبانگی هەولێرەوەیە؟

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەولێر مووچە کۆمەڵایەتی لادان نەشیاو


Jan 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،   دەركەوت ئەو منداڵەی پارە بەسەر سەماكارێكدا هەڵدەدات لە شاری هەولێر دەژی و شوێنەكەش هەولێرە، ئەو هەولێرەی كە لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا بەناوی گەشت و گوزارەوە مۆڵەت بە دەیان شوێن دراوە كە بە ناونیشانی یاسایی كاری نایاسایی و شەرمئاوەریان تێدا دەكرێت.
وتیشی، لەو شوێنانەی كە زۆرێكیان مۆڵەتی گەشتیارییان هەیە كاری لەشفرۆشی و قومارو تەنانەت بازرگانی بە مرۆڤ دەكرێت، لە زۆرێك لەو شوێنانە ئەو مامەڵەیەی لەگەڵ ئافرەتان دەكرێت (كە زۆرێكیان بیانین) مەگەر تەنها لە سەدە تاریكەكاندا بەو جۆرە مامەڵە لەگەڵ مرۆڤ كرابێت.
ڕونشیکردەوە، هەولێر یەكەم پایتەختی دەستورییە كە كورد خاوەنی بێت، پێویستە دەسەڵاتداران كار بكەن بۆ ئەوەی ناوبانگ بە زانكۆكانی و پیشەسازی و پێشكەوتنە مرۆییەكانی پەیدا بكات نەوەك وەك بەیروت بە مەلهاو شوێنەكانی لەشفرۆشی، ناكرێت لەشكڕو لەشفرۆش لە شارەكانی عێراق و وڵاتی ئێران و وڵاتانی ترەوە ڕوو لە هەولێر بكەن بۆ دزێوترین و قێزەونترین ڕەفتار، ئەمە ناوبانگی هەولێرو كوردستانیش ناشیرین دەكات و هەموشمان پێویستە شەرم دامانگرێت لە دۆخێكی لەو جۆرە.
ئەوەشی خستەڕوو، هەر بۆیە دوور لە سیاسەت ڕووم لە هەركەسێكە خەمی ناوبانگی كوردستان و ناوبانگی شاری منارەو مزگەوت، شاری سوڵتان موزەفەریەتی، ڕێگە نەدات بەهۆی هەوەس پەرستی و ویستی چەند كەسێكی كەم و بچوك كە تەعبیر لە خەڵكی ئەو شارە ناكەن سومعەو ناوبانگی هەولێرو كوردستان لەم ڕووە لەكەدارو ناشیرین ببێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم