گۆڕانەوەی تەرمی مرۆڤ بۆ کوود، لەجیاتی لەخاک ناشتن
(0) /
زایەڵە ـــ کێتی هوکول فەرمانداری شاری نییۆیۆرک، بەرهەمێنانی جۆرە کوودێکی کەمپۆست کە بە نێو کوودی کەمپۆستی ئینسانی ناوی لێ دەبرێت وەکوو کارێکی شیاو و یاسایی ڕادەگەینێت.
شاری نییۆیۆرک لە ساڵی 2019 بەملاوە شەشمین شاری وڵاتە یەکگرتووکانی ئەمریکایە کە ئەنجامی ئەو کارەیان وەکوو کارێکی یاسایی دانراوە.
وەبەرهێنانی کەمپۆستی ئینسانی ئەو ئیزن و دەرفەتە بە دانیشتوانی هەر شارێک ئەدات کە لە جیاتی ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردن و لە خاک ناشتن لە ڕەوتێکی کەسک و سازیار لەگەڵ ژینگەدا کەڵکوەربگرن.
ئێستاکە چەندین شار لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەکوو واشێنگتۆن و کالیفۆڕنیا و ئێستاش نییۆیۆرک قانوونی A382 ێیان وەکوو قانوونی بەرهەمهێنانی کوودی کەمپۆستی ئینساییان لا پەسند کراوە.
لەم ڕەوتەدا تەرم دەنێو پارێزەکێ دادەنرێت کە تایبەتمەندی بەکارهێنانەوەی دووبارە هەیە و دەرکی نیوە ئاوەڵایە و شوێنێکی لەبارە بۆ گەشە و چالاکی میکرۆبەکان کە بریتییە لە تێکەڵای توێکڵ و کڵۆشەی دار و هەندێ کا و وێنجە. ئاکامی ئەم کارە لە هەر تەرمێت 36 بەستە خاک کە ماکی کانزایی لەبەر دەگرێت، پێک دێنێت کە وەکوو کوود کەڵکی لێ دەگیردرێت.
میشێل مێنتێر بەرپرسی گوڕستانی سروشتی و پارێزکراوی گرین سپرینگزی ناوەندی شاری نیۆیۆرک ئاماژە بەم بابەتە دەکات و دەڵێت: چی پێویست بێ دەیکەم تاکوو مرۆڤ لە گۆڕە بیتونی و تابۆتە ڕازاوەکان و مۆمیایی کردن ڕزگار بکەم. ئێمە بۆ ئەنجامی ئەم کارە لە هەموو ڕەوتێک پاڵپشتی دەکەین.
پێشتر هەوادارەکانی ئائینی مەسێح و کۆڕی کاتولیکەکان هەمبەر ئەو بڕیارە بوونەوە و گوشاریان خستۆتە سەر خانمی هوکول بۆ موڵغاکردنەوەی ئەو یاسایە. بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی کاتولیکی کووریر ئەو ڕێکخراوە لەو باوڕەدایە کە ڕەوتی وەبەرهێنانی کوودی کەمپۆستی ئینسانی بەڕێزی کردن بە تەرمی مردووە.

تێبينيێك بنێرە: