سەید حەسەن نەسروڵڵا: تیرۆری شەهید سولەیمانی بۆ ئەمریکا ئەنجامی پێچەوانەی بوو

(0) / / جهان / زایەڵە ئەمریکا تیرۆر شەهید قاسم سولەیمانی سەید حەسەن نەسروڵڵا


Jan 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە تیرۆری قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپاسی پاسداران بۆ ئەمریکا ئەنجامی پێچەوانەی هەبوو، ڕاشیگەیاند هێشتاکە هەندێ کەس وای دەبینن کە هێزە نەتەوەییەکان و بزووتنەوەکانی خۆڕاگری سەر بە ئێرانن، بەڵام ڕاستییەکان پێچەوانەیە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە یەکەم لێدوانی پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی نەخۆش کەوتنی، وێڕای داوای لێبووردن بۆ دواکەوتنی وتاردانەکەی بە هۆی تووشبوونی بە ئەنفۆڵانزاوە، وتی: بەپێچەوانەی ئەوەی لە میدیاکانی ئیسرائیلی و خەلیج بڵاوکرایەوە، دڵنیایی ئەوەتان دەدەمێ کە باری تەندروستیم باش و جێگیرە.

ناوبراو لە سێهەمین ساڵوەگەڕی تیرۆری فەرماندکانی سەرکەوتن قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو فەرماندانە شکستیان بە پلانەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین هێنا.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئەگەر شەڕی ئیسرائیل دژی لوبنان سەرکەوتنی بەدەست بهێنابای دژی سووریاش شەڕ ڕادەگێندرا، کە ئەمە ڕووی نەدا و دەوری شەهید سولەیمانی لێرە دەردەکەوێت.

وتیشی: ئەگەر بەرخۆدانی سووریا و عێراق نەبوایە و شەهیدانێک وەکوو سولەیمانی و موغنیە نەبانایە، ئەمریکا هەموو ناوچەکەی داگیر دەکرد. تیرۆری شەهید سولەیمانی بۆ ئەمریکا ئەنجامی پێچەوانەی بوو و مەکتەبی حاجی قاسم سولەیمانی بەوپەڕی هێزەوە بەردەوامە ڕێبازەدا.