2022 لە لێژنەکانی فەتوای یەکێتی زانایان 1604 حاڵەتی تەڵاق هەبووە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە فەتوا کوردستان جیابوونەوە خێزان


Jan 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - له‌ كۆی 3148 كێشه‌ و سكاڵای خێزانی ، 1604 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ و ته‌لاق له‌ ساڵی 2022 له‌ لیژنه‌كانی فه‌توا هه‌بووه‌.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان :
تەنها لە ساڵی 2022 لە لێژنەکانی فەتوای یەکێتی زانایان (1604) حاڵەتی تەڵاق هەبووە.
بە پێی زانیاری و ئاماری لێژنەکانی فەتوا لە هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەو کێشانەی خێزانی کە روویان کردۆتە لقەکانی یەکێتی زانایان لە ساڵی 2022 بریتی بووە لە (3148) حاڵەت و لە نێویاندا ئەوانەی نەگەیشتوونەتە چارەسەرو بە تەڵاق و جیابوونەوە کۆتایی هاتووە بریتی بوونە لە (1604) حاڵەت.
هەر بەپێی ئامارەکە ئەنجومەنی باڵای فەتواو لێژنەکانی فەتوای سەر بە لقەکانی یەکێتی زانایان (2420) پرسیاری شەرعی هاوڵاتیانی وڵام داوەتەوەو (713) کێشەی میرات و زەوی و زارو (615) کێشەی مامەڵەو بازرگانی و کرین و فرۆشتنی چارەسەر کردووە.
یەکێتی زانایان لە ساڵی 2022 توانیویەتی 951 سیمینار لەبواری زانستی و رۆشنبیری ئایینی و بەشداری 17 کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و هەروەها (489) پرۆسەی ئاشتەوایی ئەنجام بدات، ئەمە وێڕای کۆمەکی کردنی زیاتر لە (260) زانای ئایینی و چارەسەرکردنی (257) کێشەی تایبەت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم