٧٥ پرۆژە لە ٢٠٢٢ لە سلێمانی جێبەجێ كراون

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سلێمانی ئاوەدانی کوردستان


Jan 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە ساڵی 2022 بە گوژمەی زیاتر لە شەش ملیار و 400 ملیۆن دینار 75 پرۆژە لە سلێمانی جێبەجێ كراون.
وەزارەتی شارەوانی  ڕایگەیاند، ساڵی 2022 لە شاری سلێمانی لەسەر بودجەی داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو و ئاوەڕۆ، گەشتوگوزاردا بە گوژمەی (6,419,339,465) دینار، 75 پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لەلایەن دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ كراون.
لە سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆدا، 27 پرۆژە بە گوژمەی 1,585,271,365دینار، جێبەجێ كراون.
لە سێكتەری شارەوانیدا، 44 پرۆژە بە گوژمەی 4,717,226,600 دینار، جێبەجێ كراون.
لە سێكتەری گەشتوگوزاردا، 4 پرۆژە بە گوژمەی 116,841,500 دینار، جێبەجێ كراون.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم