کتێبی بەسەرهاتی (یێرزی کووکووچکا)ی شاخەوان بڵاو بووەتەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە دونیا وەرزش شاخەوان


Jan 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ کتێبی (دونیای ئەستوونیی من) کە شروڤەی بەسەرهاتی کووکووچکای شاخەوانە و ڕامین شوجاعی وەریگێڕاوەتەوە سەر زمانی فارسی لە لایەن بڵاوگەی نوور بڵاو بووەتەوە.
ئەو کتێبە بە قەڵەمی یێرزی کووکووچکا، کەسایەتی ناسراو و بەناوبانگی دونیای شاخەوانی نووسراوە. کووکووچکا دووهەمین پیاوی مێژووی مرۆڤایەتییە کە توانیویەتی لە ماوەیەکی زۆر کەمدا لە 14 لووتکەی هەشت هەزار مەتری جیهانەوە هەڵبێت، جگە لەوەش ناوبراو بەناوبانگە بە دۆزینەوەی ڕێگە و شوێنی نوێ بۆ هەڵچوون لە شاخ و لووتکە بەرزەکانەوە، ڕێگا و شوێنێ کە پێشتر قەت کەسی پێدا نەڕوێشتووە.
ئەو کتێبە ژیاننامەی کەڵەپیاوێکە کەوا لە نەبوون و هەژاری ساڵە تاریکەکانی لەهێستاندا دەستیکرد بە چالاکی لە لەقی وەرزشی شاخەوانیدا و تا ڕادەی ئینسانێکی ئەفسانەیی سەکەفت و بەرەوپێش چوو، گەورە پیاوێک کەوا لە هیچ هەڵچوونێکدا شکستی نەخوارد و ڕێگای k2ی کە وەکوو دژوارترین شاخی دونیا دێتە ئەژمار و بەردپێوی لە بەرزایی 8400 مەتری کە نێوی ڕێگای خۆکوژییان لەسەر ناوە، بێ کەڵک وەرگرتن لە ئوکسیژن بڕیوە و پێیاندا هەڵچووە.
ناوبراو بە زمانێکی سادە و ساکار، بەڵام قووڵ و پڕمانا لەسەر هەموو شتێک شرۆڤە کردووە و دەڵێت لە ڕەنگکردنی نومای بیناکان پارەی دەست دەکەوت و بە کەمترین ئیمکان و کەرەستەوە 9 هەڵچوونی 8 هەزار مەتری لە شوێن و ڕێگا نوێیەکانەوە و 4 هەڵچوونی دژواری لە وەرزی زستاندا ئەزموون کردووە.