پەرلەمانتارێکی پێشووی بەغداد بۆزایەڵە: نەوتی سپی زۆرە بەڵام بە هاوڵاتیانی نادەن

(0) / / گفتگو / زایەڵە نەوت غالب محەمەد


Jan 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - غالب محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دەسەڵاتی  هەرێم بۆ ئەوەی پێداویستی نزیکەی یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار خانەوادەی هەرێم پڕبکاتەوە پێویستی بە٢٧٠ ملیۆن لیتر دەبێت، کە بەماوەی ٣٣ ڕۆژ چارەسەر دەبێت لەهەرچوار پاڵاوگەکەی هەرێم، بەڵام نایکەن، چونکە هەموو پاڵاوگە و کۆمپانیاکانی سووتەمەنی سەربە دەسەڵاتن.
ناوبراو وتیشی، ڕۆژانە ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەکرێت، بەڵام ٣٠% داهاتەکەی بۆ هەرێمە، ئەوەی دیکە بۆ تورکیا و وڵاتانی دیکەیە، لەساڵی ٢٠٠٢ەوە، کە گرێبەستی نەوت کراوە، هەمووی بۆ کۆمپانیاکانیان بووە نەک بۆ هاوڵاتیان، تەنانەت هاوڵاتیان لە بوونى نەوت زەرەرمەندبوون .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم