سەرکردەیەکی  بزوتنەوەی گۆڕان بۆ زایەڵە: هاوکێشەی سیاسی تێکچوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان گۆڕان نزار مەحموود ساڵح


Jan 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – نزار مەحموود ساڵح   جەختی لەسەر ئەوە کردەوە "لەم هەرێمە سیاسەت هاوتای خۆی لەدەست داوە کە بەشێکی زۆری وا بەستەیە بە بیرو بۆچونی  هاوڵاتیان و بەشێکی تریش دەستەڵات و  هەندێکی تریش بە بەرژەوەندی وڵاتان."
 نزار محموود ساڵح  ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  ئەگەر هاوتای نەبێت لارە سەنگی دروست ئەبێت، ئەگەر هاوتای هەبێت بارەکە چەندیش گەورە و گرانبێت بە سانای ئەگاتە مەنزڵ  بەڵام بەپێچەوانەوە کە هاوتا نەبوو مەحاڵە نەکەوێت بۆیە ئێستا لە م هەرێمە سیاسەت هاوتای خۆی لەدەست داوە کە بەشێکی زۆری وا بەستەیە بە بیرو بۆچونی  هاوڵاتیان و بەشێکی تریش دەستەڵات و  هەندێکی تریش بە بەرژەوەندی وڵاتانی چوار دەور و جیهان ئەوەی پەیوە ندی بەخودی هاوڵاتیان و دەسەڵاتەوەیە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم هاوکێشەیە پێویستی بەهۆشیاری سیاسی و واقعیانەیە دورکەوتنەوە یە لە هەست وسۆزو هەڵسەنگەندنی دۆخەکەیە و ئاوڕداەوەیە بۆ دواوەو بزانین چیمان کردوەو چۆنمان بەڕێوە بردوە.
ئەوسەرکردەیەی بزوتنەوەی گۆڕان وتیشی، بەراوردێکی ژیرانە بکەین بەڵام بە عەقڵ نەک سۆز بزانین هەڵەمان کردوە دەستمان هەیە یان نا لە لارەسەنگ کردنی هاوکێشە کەدا بێگومان بەڵێ دەستمان هەیە هۆکاری سەرەکین لە تێکدانی هاوسەنگی چونکە ئێمە بە خەیاڵ ئەژین کورت بینو پشوو کورت و بەسۆز پێوانە دەکەین ئەمانەوێت هەمووشت سەد لەسەدبێت ئەگەر نەبو هیچمان ناوێت ئەمە هەڵە گەورەکەیە واقیعە کە ناخوێنینە وە ئەمەش دیارە هیچی لێ بەر هەم نایەت  بەدڵنیایەوە بارەکە ئەکەوێت و ناگاتە جێ، بۆیە پێویستە ڕاست بکرێتەوە .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم