بکوژی گەنجەکەی شاری سلێمانی دەستگیرکرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی بکوژ


Jan 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند کەمتر لە دوو سەعات بکوژی گەنجەکەی شاری سلێمانی دەستگیر کرا .
ئاسایشی پارێزگای  سلێمانی  ڕایگەیاند،   پاش ئەوەی سەعات ٧:٣٠ ئەمشەو ٦ / ١ / ٢٠٢٣ گەنجێک بە ناوی ( ڕ ، خ ، ع ) لە کافتریایەکی نزیک پردی خەسرەوخاڵ لە شەقامی سالم کە کارمەندی کافتریاکە بووە لە لایەن کەسێکەوە بە چەکی جۆری ( دەمانچە ) تەقەی لێدەکرێت و گیان لەدەست دەدات .
پاش وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر دەستکرا بە لێکۆڵینەوەی وورد لە ڕووداوەکە و دەستکەوتنی سەرەداو  لەسەر هەڵاتنی بکوژەکە بۆ دەرەوەی شاری سلێمانی .
هێزەکانمان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان توانیان کەمتر لە دوو سەعات تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیر بکەن و ڕووبەڕووی یاسای بکەنەوە .
بەپێی لێکوڵینەوە سەرەتاییەکان دەردەکەوێت  کە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە بووە .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم