دابەش کردنی مووچەی ئەم هەفتەیە بەم شێوەیەیە

(0) / / کردستان / زایەڵە موچە پارە مەعاش هەرێم


Jan 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە ڕێگەی بڵاوكردنەوەی لیستی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەرانەوە ناوی ئەو وەزارەتانەی بڵاوكردەوە، كە ئەم هەفتە مووچە وەردەگرن.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 2023/1/8 مووچەی مانگی 12ی ساڵی پاری ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت:
یەکەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 2023/1/9 مووچەی مانگی 12ی ساڵی پاری ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت:
وەزارەتی دارایی و ئابووری
وەزارەتی ناوخۆ
بەڕێوەبەرایەتی دام و دەزگا نەوتیەکان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 2023/1/10 مووچەی مانگی 12ی ساڵی پاری ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت:
هێزەکانی زێرەڤانی
هێزی بەرگری و فریاکەوتن
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 2023/1/11 مووچەی مانگی 12ی ساڵی پاری ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت:
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان
زیندانیانی سیاسی
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 2023/1/12 مووچەی مانگی 12ی ساڵی پاری وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم