یەک خولەک بێدەنگی بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ڤیالی، لە یاریەکانی ئەم حەوتەیەی دەستەی A دا

(0) / / ورزش / زایەڵە یاری ئیتاڵیا


Jan 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتالییا ڕایگەیاند یارییەکانی حەوتەی حەوتمی پێشبڕکێ یانەیی دەستەی Aی ئیتالییا بە یەک خولەک بێدەنگییەوە دەست پێدەکات بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ڤیالی.
ڤیالی هێرشبەری پێشووی تیپی سامپێدۆریا، یوڤێنتووس و چێڵسی بوو کە لە ساڵی 2017بەملاوە و لە تەمەنی 58 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
گابریلێ گراڤیا بەرپرسی فیدراسیۆنی تۆپی ئیتالییا لەبارەی کۆچی دوایی هێرشبەرەکەی ئاتزۆری دەڵێت: خەم و ماتەمێکی گەورە بۆ کۆچی دوایی ڤیالی دایگرتین و تا دوایین چرکەسات هیوای ئەوەمان لە دڵدا بوو کە موجزێک ڕووبدات، بەڵام بەداخەوە.
لەهەرحاڵدا کارێک کە ئەو(ڤیالی) بۆ تۆپی پێ ئیتالییا و کراسی ئاتزۆری ئەنجامی داوە قەت لەبیر ناکرێت. جان لۆکا کەسایەتییەکی تایبەت بوو و جێگەی بەتاڵی قەت پڕ نابێتەوە.