بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان بۆزایەڵە: لەساڵی ڕابردووداچەندین پرۆژە ئەنجامدراوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە دەربەندیخان هاوار حەمید پەروەردە


Jan 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هاوار حەمید بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی دەربەندیخان بۆ ساڵی 2022 وە لە ماوەی رابردوودا، چەندین پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پارەی پڕۆژەکان و دابینکردنی کەلوپەلی بنچینەیی پێویست بۆ ناوەندەکانی خوێندن وە خەرجیە بەردەوامەکانی ناوەندەکانی خوێندن و دیوانی پەروەردەی دەستەبەرکردووە. 
ئاماژەوەی بەوەش دا؛ بەردەوام لەسەر هێڵ بووین لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوندیدارەکان لە پێناو خزمەتکردنی سێکتەری پەروەردە لە دەربەندیخان، ماندونەناسانە بێ وەستان بەردەوام بووین، رۆڵی ستافەکانمان لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەکەمان جێگەی ستایشن، لە بوارەکانی خۆیاندا، هاوکارێکی باشی بەڕێوەچوونی کاروبارەکانمان بوون، زیاتر لە ئەرکی خۆیان راپەڕاندووە لە هۆبە و بەشە جیاوازەکان. 
وتیشی؛ ڕۆڵی هەموو ئەو کەسانە بەرزدەنرخێنین لە دەرەوەی پەروەردە هاوکارمان بوون، لە فەرمانگەکاکانی حکومەت و وە ئەو دەزگا و دامەزراوانەش لە دەرەوەی حکومەت هاوکارمان بوون.وە تەواوکردنی بەشێک لە پڕۆژە وەستاوەکان بەهۆی قەیرانی دارایی نەبوونی پارەوە، وەستابوون، بەگەڕخرانەوە و تەواو بوون، وە بەردەوام بەدواداچوونمان کردووە و دەکەین بۆ بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە وەستاوەکانی تریش. بەردەوامیش دەبین لە نۆژەنکردنەوەی ناوەندەکانی تری خوێندن، بۆ ئەمساڵیش ژمارەیەک پڕۆژەمان لەبەردەستدایە و دەرخستەیان بۆ کراوە جێبەجێیان دەکەین. 
ڕونیشیکردەوە؛ بەشێک لەو پڕۆژە و کارانەی لەسەر بوودجەی پەروەردە و لایەنی پەوەندیدار بە بڕۆژەکانی پەروەردکەمان جێبەجێکراون،49.171.500 چل و نۆ ملیۆن سەد و حەفتاو یەک هەزار و پێنج سەد دینار بۆ  نۆژەنکردنەوەی بینای ناوەندەکانی خوێندن و پێداوێستیەکان 97.373.250 نەوەد و حەوت ملیۆن و سێ سەد و حەفتاو سێ هەزار و دووسەد و پەنجا دینار، پڕۆژەی راکێشانی کارەبای هەمیشەیی بۆ دیوانی پەروەردە و هەشت ناوەندی خویندن.  بەبڕی زیاتر لە 178.000.000 سەد و حەفتاو هەشت ملیۆن دینار، پێداویستی ناوەندەکانی خوێندن وەک لاپتۆپ و داتاشۆ، فۆتۆکۆپی ، پرنتەر، رەحلە، سۆپا، موبەڕیدە، تانکی گەورەی ئاو. وەزارەتی پەروەردە لەرێگەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ سنووری دەربەندیخان دابینکراوە. 
- دەستنیشانکردنی شوێنی قوتابخانە لە رۆژهەڵاتی گەڕەکی هەوارەبەزە و وەرگرتن و تەخسیسکردنی پارچەیەک زەوی  بۆ قوتابخانە. 
هێمای بەوەشکرد، 460.133.500 چوار سەد و شەست ملیۆن و سەد و سی و سێ هەزار و پێنج سەد دینار، تەواو کردنی پڕۆژەی باخچەی ساوایانی سەلیم پیرک و دروستکردنی ساحەی تارتان.  دابینکردنی نزیکەی 6.000.000 شەش ملیۆن دینار، بۆ کڕینی مۆلیدە بۆ قوتابخانەی ژمارەیەک گوند. ساڵانی خوێندنی 2019- 2020 و 2020-2021 و2021-2022و 2022-2023 پارەی داهاتی فرۆشگا نزیکەی 340.000.000 سێ سەدووچل ملیۆن دینار بۆ ناوەندەکانی خوێندن خەرجکراوە و بەردەوامە بۆ دابینکردنی پاڵپشتیە داراییەکانی ناوەندەکانی خوێندن بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیەکانیان بەپێی یاسا و رێنماییەکانی بەرکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان. بڕی نزیکەی 150.000.000 سەد و پەنجا ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی 150.000 سەد و پەنجا هەزار لیتر نەوت بۆ ناوەندەکانی خوێندن.خەرجکردنی پارەی کارەبا و ئاوی ناوەندەکانی خوێندن ، بەگشتی کۆی خەرجیەکانی بەڕێوەبەرێتیمان بۆ پڕۆژەو پێداویستی ناوندەکانی خوێندن بە نزیکەی  1.330.678.250 یەک ملیار و سێ سەد و سی ملیۆن و شەش سەد و حەفتاو هەشت هەزار و دووسەد و پەنجا دینار. ئەمانە هەموو ئەو خزمەتانەبوون لەماوەی رابردوودا لەلایەن بەڕێوەبەرێتیمانەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندنی سنوورەکە دابینکراوە، سەرەڕای پێداویستیە بەردەوامەکانی ساڵانەی خوێندن، وەک کتێب و تۆمارە پێویستەکان. 
ئەوەشی خستەڕو، 13.600.000 سیانزە ملیۆن و شەش سەد هەزار دیناری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بۆ سێ ناوەندی خوێندن و کڕینی 20 ئامێری فێنکەرەوە، هاوکاری مناڵانی هەژار لە ناوەندەکان.  نزیکەی 7.000.000 حەوت ملیۆن دیناری بوودجەی فریاکەوتنی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان بۆ حەوت ناوەندی خوێندن دابینکراوە. 
(کۆی گشتی هاوکاریەکانی لایەنە پاڵپشتەکانی کەرتی پەروەردە لە  20.600.000 بیست ملیۆن و شەش سەد هەزار دینار،هاوکاریە بەردەوامەکانی کەسایەتی دەربەندیخان، بەڕێز سەعید کاکی بۆ قوتابخانەی سەعید کاکی. ژمارەیەک هاوکاری لەلایەن حزب و رێکخراو و کەسوکاری قوتابی و خوێندکار، بۆ ناوەندەکانی خوێندن، لەلایەن کارگێڕی قوتابخانەکان و کۆگاکانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەکەمانەوە تۆمارکراون. 
ئامادەکردنی- کامەران کەریم