شاخی ماناسلوو هەڵبڕا(زستانی 2023، بەرزایی 8163 مەتر)

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی وەرزش


Jan 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ  هەواڵی هەڵچوونی ئەلێکس و 6 کەس لە هاوڕێیەکانی کە هەموویان ئەندامی شەریگەی (سۆن سامیت تورک)ن لە شاخی (ماناسلوو)وەوە لە لایەن فیسبووکی ئەلێکسەوە بڵاو بۆتەوە.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە (چانگ داوا)ی شێرپا بەرپرسی شەریگەی ناوبراو ئەرێ لە ڕاست و درووست بوونی ئەو هەواڵەی داوە. ئەمجارە سێهەمین هەوڵ و تێکۆشانی ئەلێکس تێلسیکۆنە بۆ ئەوەی لە وەرزی زستاندا ئەو شاخە ببڕێت.
هەڵچوون بەو شاخەدا لە باشترین بارودۆخی کەش و هەواشدا کارێکی دژوار و پڕمەترسییە.
ئەو شاخە لە (نێپاڵ)دا بوونی هەیە و بە هۆی بەفر و سەهوڵبەندانی بەردەوام و هەروەها با و بۆرانی لەڕادەبەدەر و ساردی زۆرەوە، ناسراو و بەناوبانگە.
یەکەم هەڵچوونی زستانی لەو شاخەوە دەگەڕێتەوە بۆ 39ساڵ لەمەوپێش کە بە پێی (ماچی بریکا)و(ریزارد گاژوسکی) لەهێستانی و لە ڕێکەوتی 12ی ژانڤییەی ساڵی 1986ی زایینی ڕووی دا.
نێوی هەڵاتووانی ئەو شاخە.
1ـ ئەلێکس تێلسیکۆن(سەرپەرشت)
2ـ تنجن لاما (شێرپا)
3ـ پاسانگ نوربۆ (شێرپا)
4ـ مینگ تێمپا(شێرپا)
5ـ چاپان (شێرپا)
6ـ پێمبا تاسی(شێرپا)
7ـ گیلجی(شێرپا)
لە پەراوێزدا: (سیمۆن مورۆ) کەسێکی دیکە لە ئەندامانی ئەو کوڕە بەیانی ئەمڕۆ بە هۆی تێکچوونی باری تەندورستییەوە کەمپی سەرەکی بە جێهێشت و بە درۆن گواسترایەوە بۆ کاتماندۆ ناوبراو تا بەرزایی 6300 مەتر هەڵچوو، بەڵام لەئاکامدا بەناچاری گەڕایەوە.