چوار تۆمەتبار دەستگیركران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی پۆلیس سلێمانی


Jan 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هاوڵاتییەكیان دەستبەسەر كردبوو.

پۆلیسی  سلێمانی ڕایگەیاند،  دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆمارکرد لەسەر چەند تۆمەتبارێك  بەھۆی ئەوەی كە لەهۆتێلێكدا دەستبەسەریان كردووە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە بەڕێوەبەرو كارمەندانی یەكێك لەهۆتێلەكانی ناوشاری سلێمانین.

لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەردەوام بوو سەرەنجام دەركەوت كە ئەو تۆمەتبارانە بێ‌ گەڕانەوە بۆ پۆلیسی سلێمانی و تۆماركردنی سكاڵای یاسایی، هەستاون سكاڵاكاریان دەستبەسەر كردووە بەهۆی نەدانی پارەی کرێی مانەوەی لەهۆتێلەكە.

لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران (ا ه ، س ك،ع  ن  و، س ع ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسیش ئەوەی ئاشكرا كردووە كە پێشتریش هاوڵاتی تریان لەناو هۆتێلەكە دەستبەسەر كردووە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم