ئاسایشی سلێمانی باندێکی دزینی ئۆتۆمبێل ئاشکرادەکات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە دزی سلێمانی تاوان


Jan 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئاسایشی سلێمانی باندێکی دزینی ئۆتۆمبێل ئاشکرادەکات و ئەندامەکانیان دەستگیردەکەن کە لەڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە خەڵکیان فریوداوە و کاری تاوانکارییان ئەنجام داوە
ئاسایشی  سلێمانی  ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتی ( حەیدەر جەلال ) بەڕەگەز عەرەب ئاگادار کراینەوە کە ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری ( تۆیۆتا هایلۆکس ٢٠٢٢ ) لە ناوشاری سلێمانی دزراوە ، پاش ڕەزامەندی دادوەر دەستبەجێ هێزەکانمان  دەستیانکرد بەلێکۆڵینەوە و لەئەنجامی بەدواداچون زانیاری بەدەست هات لەسەر ئەم ڕووداوە ، لە ماوەی چەند سەعاتێکدا سەرجەم ئەندامانی ئەو باندە دەستگیرکران کە پێکهاتبوون لە هەر ٣ تۆمەتبار
( ع , ع ، م )  ، ( ه ، ح ، ح ) ، ( پ ، ک ، ح )بە ڕەگەز کورد تەمەنیان لە نێوان (٣٠-٣٥) ساڵدایە .
بەپێی لێکۆڵینەوەکان کاری ئەم باندە فریودانی ئەوکەسانەبووە کە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە مامەڵەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکەن ، بەو پاساوە ئەم فرۆشیارەیان لە شاری کەربەلاوە هێناوەتە سلێمانی و لەکاتی ( ترایی ) تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی لێی دەدزن .
بۆ هەموو لایەکی ڕوندەکەینەوە سەرجەم تۆمەتباران ڕووبەڕوی یاسا کراونەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە و  پاش تەواوبونی ڕێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکەش دەگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنەکەی .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم