ماڵئاوایی کردنی ژمارە یەکی پێشووی جیهان لە وەرزشی تێنیس

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تێنیس


Jan 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سانیا میرزا تێنیسۆری خەڵکی وڵاتی هێند و کەسی یەکەمی جیهان لە تێنیسی دووکەسیدا، بە شێوازێکی فەرمی ڕایگەیاندووە پێشبڕکێ مانگی فێڤرییەی شاری دوبەی دوایین خولی هەبوونیەتی لە گوڕەپانی کایەدا.

سانیا میرزا دەڵێت: ئێستاکە 36ساڵ لە تەمەنم تێپەڕیوە و هەست بە سواوی و ماندوویی لەشم دەکەم و بیر و هزریشم ئەوەندە هێزی نەماوە گوشار خەمە سەری و ئەمانە وەکوو هۆکاری سەرەکین بۆ ماڵئاوایی کردنم لە دونیای وەرزش.

 ساڵەکانی 2003ی زایینی من وەکوو تێنیسۆرێکی پیشەیی دەرکەوتم، بەڵام تێپەڕبوونی کات هەموو شتێک دەگۆڕێ. من دەمەوێت هەر کارێک بە پێ بارودۆخی خۆم ئەنجام بدەم و نامەوێت بە هۆی زیانلێکەوتن و بە ناچاری لە گوڕەپانی کایە ماڵئاوایی بکەم بەڵکوو دەمەوێت لە پێشبڕکێ شاری دوبەی بە ویستی خۆم ماڵئاوایی لە دونیای وەرزشی بکەم.

سارینا میرزا 6 گراندسلم (سێ قارەمانی لە دووکەسی ژناندا، سێ قارەمانی لە دووکەسی تێکەڵادا) و لە دەورانی پیشەیی خۆیدا 44 تورنۆمێتری WTAی تاکەکەسی بردۆتەوە.