پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: ئەوەی دلسۆزە بۆ هەولێر لەم مەترسیە تێبگات

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەولێر هەرێمی کوردستان


Jan 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەلەمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  پرۆژەکانی نیشتەجێبون بوون بە گەورەترین هەڕەشە لەسەر ژیان لە هەولێر.بەهاوکاری چەند پسپۆڕێک لێکۆڵینەوەیەکمان کردوە لەسەر مەترسی  نەمانی ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر لە ئایندەدا وردەکاری باس دەکەین
پرۆژەکانی نیشتەجێبون، دەیان هەزار شوقەوڤێلا. پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستن، بە ویستی خۆیان بیر لێدەدەن، زیاتر لە هەزار و ٢٠٠  بیریان لێداوەو قوڵای بیر گەشتوەتە ٧٥٠ مەتر!  تەنانەت پارەی ئاویش کە لە ماڵان و خاوەن شوقەکان وەردەگیرێت بۆ خاوەن پرۆژەیە.
وتیشی،  جگە لە پرۆژەکانی نیشتەجێبون، چەندین گەڕەکی دیکەی هەولێریش پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستن و بیرەکان مەترسی وشکبونیان هەیە، ئێستا بەشێکی زۆری هەولێر پشت بە ئاوی  بیر دەبەستێت، ئەم بیرانە وشک ببێت چی، گەورەترین مەترسی پرۆژەکانی نیشتەجێبونە کە بە ئاوی شیرینی بیر ٢٤ کاتژمێر ئاو دەبەخشن کەس چاودێر نیە بەسەریان،لە کوێ بوە ٧٣ بیر لە پرۆژەدا  لە کوێ بوە گەورەترین نافورەو دەریاچەی دەستکرد بە ئاوی بیر
بڕیاربو پرۆژەکانی نیشتەجێبون بۆ چارەسەری گرفتی نیشتەجێبون بێت ئێستا ئامانج گۆڕدرا شەراکەتی دەمەرزاوە حیزبیەکان و بردنی زەوی و نایاب و کڕیاری هاونیشتیمانی عەرەب و مەترسی لەسەر نەمانی ئاوی ژێر زەوی.
ئەم تەوژمە بەردەوام بێت لە سێ ساڵی ئایندەدا، بێ ئاویەکی گەورەو مەترسیدار ڕوو لە هەولێر دەکات، بەبیانبوون لە ڕێگایە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر کەسێک هەبوو خەمی بێت، پێشنیاری چارەسەر دەخەینەڕوو.یەکێتی زانایان بە هاوڵاتی ئاسایی نەڵێ بەبەرپرسان بڵێ بۆ کارەساتی پرۆژەکانی نیشتەجێبون بۆ ئەم هەموو بیرە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم