بە نزیكەی سێ ملیار دینار ژمارەیەك پرۆژە لە ئیدارە سەربەخۆكان جێبەجێ كراوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە پڕۆژە کوردستان ئابووری هەرێم ئیدارەی سەربەخۆ


Jan 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لەسەر داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە نزیكەی سێ ملیار دینار ژمارەیەك پرۆژە لە ئیدارە سەربەخۆكان جێبەجێ كراوە.
وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند،لە ساڵی 2022 دا لەسەر داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە سنووری ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەرین و سۆران و زاخۆ، 68 پرۆژە لە سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو و ئاوەڕۆ، گەشتوگوزار بە گوژمەی (2,960,607,050)دینار جێبەجێكراون و كاریگەریان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لەو سنوورانە هەبووە.
گوژمەی ئەو پرۆژانە لەسەر داهاتی دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابینكراوە، هاوكات ژمارەیەك پرۆژەی دیكەش لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە گوژمەیان بۆ تەرخانكراوە و جێبەجێكراون، واتە پرۆژەكان زیاتر لەو ژمارەیەن.
لەو 68 پرۆژەیەی كە لەسەر داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێكراون، 29 پرۆژەیان لە ئیدارەی گەرمیان و 14 پرۆژەیان لە ئیدارەی ڕاپەڕین و 15 پرۆژەیان لە ئیدارەی سۆران و 10 پرۆژەشیان لە ئیدارەی زاخۆ جێبەجێ كراون.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم