یارییەکانی ئاسیا دەبێتە دوایین یاری بۆ ئێلاهە مەنسووریان

(0) / / ورزش / زایەڵە ڤۆشۆ وەرزش


Jan 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ قارەمانی بەناوبانگ و سەرکەوتووی وەرزشی ڤۆشۆی ئێران دەڵێت: یارییەکانی ئاسیایی هانگژۆ بێگومان دەبێتە دوایین یاری و هەبوونم لە تیپی نەتەوەیی ڤۆشۆی ئێراندا.

ئێلاهە مەنسووریان ڤۆشۆکارێکی سەربەرز و پڕ لە شانازی ئێرانییە کە خاوەن چەندین مەداڵی ڕەنگاوڕەنگە لە پێشبڕکێیە جۆراوجۆرەکان و لە ئاستی جیهانیدا.

مەنسووریان بە ماوەی چەندساڵێکە بە شێوازێکی پیشەیی دەچێتە گۆڕەپانی پێشبڕکێ و بەردەوام سەرئەکەفێت.

ناوبراو وەکوو ڕاهێنەر کارەکانی تیپی ڤۆشۆی لاوانی ئێران (ساندای کچان)ی لە ئەستۆدایە و بێوچان چالاکی دەنوێنێ.

مەنسووریان لە لێدوانێکی وەرزشیدا هەستی خۆی بۆ قارەمانی مێسی دەربڕیوە و خوشحاڵی خۆی ڕاگەیاندووە.