هەڵاتنی کچی پاشای ئسپانیا، لەبەر خۆشویستنی ئەستێرەی بارسێلۆنا
(0) /
زایەڵە ــ لێئۆ نوور کچی پاشای ئسپانیا بێ ئاگاداری بنەماڵەی لە ماڵ هەڵاتووە تاکوو لەگەڵ گاڤی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا دیدار و گفتوگۆ بکات.
پێشتر هەواڵی ڕوێشتنی فلیپی شەشم پاشای ئسپانییا بۆ ئوردووی تیپی نەتەوەیی هەمان وڵات لە جامی جیهانیدا بە زۆری بڵاو بوویەوە.
پاشای ئسپانییا بە هۆی بانگهێشتکردنی پلە و پایەدارەکانی قەتەر سەفەری بۆ شاری دۆحێ کردبوو و پاشان ڕوێشتبوو بۆ ژووی تایبەتی گۆڕینی جل و بەرگی وەرزشوانان و داوای لە گاڤی کردبوو کراسەکەی بەری واژۆ بکات بۆ کچەکەی.
بڵاو بوونەوەی ئەو وێنانە لە ئوردووی تیپی نەتەوەیی ئسپانییا لە وڵاتی قەتەردا بووە هۆی داکەوتنی قرم و قاڵ کەچی لێئۆنوور کچی 17 ساڵانی پاشا، ئاشقی (گاڤی)ییە و حەزی لێیەتی.
ئێستاکەش میدیاکانی ئسپانییا هەواڵی هەڵاتنی کچی پاشایان بە هۆی دیدارکردن لەگەڵ گاڤی بڵاو کردۆتەوە. وادیارە پاشا فلیپی شەشم دیدار و گفت و گۆی لەگەل گاڤی قەدەغە کردبوو، بەڵام کچەکەی بۆ گەیشتن بە خۆشەویستەکەی لەماڵ هەڵاتووە
تێبينيێك بنێرە: