نرخی یەك كیلۆ گۆشتی سور لە 15 هەزار دینارەوە  گەیشتە 18 هەزار دینار

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گۆشت ئابووری دۆڵار


Jan 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بەرامبەر دیناری عێراقی ڕووی لەبەرزبونەوە كردوەو بەجۆرێك دوێنێ بەهای 100 دۆلار بۆ سەرو 160 هەزار دینار بەرزبوەوە, بێگومان ئەم گۆڕانكارییەش كاریگەری لەسەر نرخی شمەك و كاڵای لە بازاڕەكاندا دروستكردووە, بەهۆی ئەم بەرزبونەوەیەش ئەمڕۆ نرخی یەك كیلۆ گۆشتی سور لە 15 هەزار دینارەوە  گەیشتە 18 هەزار دینار.
 رێبوار علی ساڵح, گۆشتفرۆش راگەیاند، جگە لە كاریگەری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی كۆمەڵێك هۆكاری تر هەن, ئەویش كەمبوونەوەی هەناردەكردنی مەڕوماڵاتە, كە زۆربەیان لە سوریا و ئێران هاوردە دەكرێن, و هەروەها بوون و دانانی گومرگە, لە هەولێرەوە بۆ سەر سلێمانی ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور.
وتیشی، ئەم دۆخەی ئێستا كاریگەری كردووەتە سەر هاوڵاتیان و ئێمە, ئەگەر پێشتر 10 سەر مەڕوماڵاتمان سەرببڕیایە ئێستا كەمبووەتەوە بۆ 5-6 سەر.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم