نرخى هێلکە بەرزبووەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هێلکە دۆڵار گرانی کوردستان


Jan 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی عەلەف نرخى هێلکە بەرزبووەوە و چوار هێلکە بووە بە هەزار دینار.
ئەمڕۆ چوارشەممە  لە شاری سلێمانی بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی عەلەف و گرانبوونی غازەوە، نرخى هێلکە بەرزبووەوە و چوار هێلکە بووە بە هەزار دینار.
لیژنەی نرخ لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی بڵاویكردەوە، یەك كارتۆن هێلكەی ناوخۆ (12) تەبەقی بە كێشی (20 - 25) كغم بە 74هەزار دینار فرۆشراوە.
جێی باسە 29ی كانوونی یەكەم 2022 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، ئیدی هێلکە هاوردە ناکرێت، هەرێمی کوردستان، جگە لە پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ، ساڵانە ملیارێک و 500 ملیۆن هێلکەش هەناردەی دەرەوە دەکات.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم