کۆچی دوایی جێنشینی سەرۆکی قەتەری AFC

(0) / / ورزش / زایەڵە قەتەر فیفا سوعود ئەلمەهەندی


Jan 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ جێنشینی سەرۆکی قەتەری کونفیدراسییۆنی تۆپی پێ ئاسیا کۆچی دوایی کرد.
سوعود ئەلمەهەندی جێنشینی سەرۆکی کونفیدراسییۆنی تۆپی پێ ئاسیا و ئەندامی ڕاوێژکاری فیفا ڕۆژی سێشەممە لە تەمەنی 66 ساڵاندا پاش تێپەڕبوونی خولێکی نەخۆشین کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو بەرپرسی لێژنەی بەڕێوەبردنی پێشبڕکێێەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا لە ساڵەکانی 2019دا بوو کە 24 تیپ تێیدا بەشدار بوون و ڕیکۆردی زۆرترین هەژماری تیپی بەشدار بووی شکاند.
ناوبراو لە ساڵەکانی 2015 تا 2019 سەرۆکی لێژنەی پێشبڕکێیەکانی AFCی لە ئەستۆدا بوو و لە ساڵەکانی 2019 وەکوو ئەندامی ڕاوێژکاری فیفا هەڵبژێردرا لەم دواییانەشدا ناوبراو وەکوو جێنشینی سەرۆکی کونفیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا لە ناوچەی ڕۆژئاوای قوڕنەی ئاسیا چالاکی دەنواند.