لێپرسینەوە لە بەرپرسی فیفا و ئەگەری تێوەگلانی لە دۆسیەی گەندەڵی

(0) / / ورزش / زایەڵە فیفا گەندەڵی


Jan 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ئەگەری تاوانکاری لە (جانی ئینفانێتینۆ) سەرۆکی فیدراسیۆنی جیهانی تۆپی پێ (فیفا) دراوە و دادستێنی سوئیس لێپرسینەوەی لەگەڵ کردووە.
جانی سەرۆکی فیفا بۆ جاری دووهەم وەکوو بەشێک لە دوسییەیەکی جینایی کە تێیدا تاوانی گەندەڵیدا کەڵکی لە دەسەڵات و هەڵوەشاندنەوە و پێشێلکردنی سڕە فەرمییەکانی لێ دراوە، بە پێی دادستێنی سووئیس لێپرسینەوەی لێکراوە.
لێکۆڵینەوەکان لە مانگی جوولای ساڵی 2020تەوە دەستی پێکرد و پێشتر ئاڤریلی ساڵی ڕابردووە لێپرسینەوە لە جانی کرابوو.
یەکێک لە دادستێنەکانی ئەم دۆسییە بە ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕەنسەی ڕاگەیاندووە لەگەڵ جانی دیداری کردووە و لەوە زیاتر شتێکی ئاشکرا نەکردووە.
دادستێن خەریکی لێکوڵینەوەی زیاترە و لێکدانەوەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی 2016 و 2017ی زاینیی.