بەدرۆ خستنەوەی هەواڵێکی گرینگ لەبارەی ڕۆناڵدۆ لە عەرەبستاندا
(0) /
زایەڵە ــ یانەی تۆپی پێ نەسری ڕیاز ڕاپۆرتی میدیاکان لەبارەی هەبوونی بابەتێک دەنێو بۆندەکەی کریستیانۆی وەدرۆخستەوە و ئاشکرای کردووە شتێکی وەها بوونی نییە.
بابەتەکە ئەوەیە کە یاریزانی پورتێگالی واتا ڕۆناڵدۆ بووە بە باڵوێزی عەرەبستان بۆ میوانداری لە جامی جیهانی تۆپی پێ ساڵی 2030ی زایینی.
یانەی نەسری عەرەبستان ڕایگەیاند بە پێچەوانەی ئەو هەواڵانەی کە میدیاکان بڵاویان کردۆتەوە هیچ پێشنیارێک لەبارە میوانداری کردنی کریستیانۆ لە جامی جیهانی 2030یدا لە لایەن عەرەبستانەوە بۆ ناوبراو نەکراوە و ئامانجی سەرەکی یانەی نەسر بۆ ڕۆناڵدۆ یارییە و ڕاهاتن لەگەڵ تیپەکەی.
ڕۆناڵدۆی 37 ساڵان لە دوایین ڕۆژەکانی دیسەمبەری2022ی زایینی لەگەڵ یانەی نەسری عەرەبستان وێککەوتن و بۆندێکی دوو و نیم ساڵەیان واژۆ کردوون.

تێبينيێك بنێرە: