هاوڵاتییه‌ك به‌بڕێك پاره‌و ئاڵتونه‌وه‌ ڕاده‌ستی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ كرایه‌وه‌

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هاوڵاتی


Jan 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌كره‌جۆ هاوڵاتییه‌ك به‌بڕێك پاره‌و ئاڵتونه‌وه‌ ڕاده‌ستی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ دەکەنەوە.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌كره‌جۆوه‌ هاوڵاتییه‌كی‌ به‌ته‌مه‌ن ده‌بینرێت‌و ده‌برێته‌ بنكه‌ی‌ پۆلیس‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌ ئاگاداریی بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ كه‌سوكاری‌ بڵاوكرایه‌وه‌، توانرا كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ بدۆزرێته‌وه‌و ڕاده‌ستیان بكرێته‌وه‌.

هەروەها هاوڵاتییه‌كه‌  بڕی‌ 12 هه‌زارو 700 دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ (127 وه‌ره‌قه‌)و سێ ملیۆن‌و 960 هه‌زار دینارو بڕێك ئاڵتون کەپێکهاتبوو لە دوو بازنگ ، یەک جوت گوارەو ئەڵقەیەکی پێبووە،  ڕاده‌ستی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ كرایه‌وه‌.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم