جووڵەی شۆکهێنەری شازادە، ماڵئاوایی لە تۆپی پێ دەکات

(0) / / ورزش / زایەڵە کوردستان وەرزش


Jan 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ گێرت بیل هەسارەی ڤێڵزی و هەروەها هەسارەی پێشووی ڕێئاڵی مەدرید و تاتێنهام بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە لاپەڕەی توویتێریدا بە شێوازێکی فەرمی ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ دەکات.
گێرت بیل کاپیتانی 33 ساڵانی تیپی نەتەوەیی ڤێڵز و هەسارەی پێشووی ڕێئاڵی مەدرید و تاتێنهام بە بڵاوکردنەوەی دوو پۆست بە شێوازی فەرمی ماڵئاوایی لە دونیای تۆپی پێ کردووە.
لەم دواییانەدا هەواڵگەلێکی زۆر سەبارەت بە بیل و هەبوونی لە مەدریددا دائەکەوت و بڵاو ئەبووایەوە و دەگوترا ناوبراو لەجیاتی وەرزشی تۆپی پێ زۆرتر دەیەوێت ڕوو لە وەرزشی گۆڵف بکات، کەوابوو ڕایگەیاند هەم لەئاستی نەتەوەیدا و هەمیش لەئاستی یانەییدا تۆپی پێ ناوەتە لاوە.
ئەو کاتەی بیل و ڕێئاڵی مەدرید وێککەوتن و ڕێئاڵ بڕی 91 ملیون یۆرۆی بۆ بیل تەرخان کرد، بیل بوو بە گران و بەنرخترین یاریزانی جیهانی و ئەوەی شانازی بوو بەدەستی هێنا.
ناوبراو لە 553 یاری لە ئاستی یانەییدا، 185 گوڵ و بە کراسی وێڵزیشەوە لە 111 یاریدا 41 گوڵی تۆمار کردوون.
بیل لە جامی جیهانی 2022ی قەتەر لە دەستەیەکدا کە بەریتانیا و ئەمریکا و ئێران هەبوون چتێکی دەستکەوت نەبوو و بێبەش مایەوە و تیپەکەی دوایین پلەی بەدەست هێنا و لە قوناخی دەستەیی سڕایەوە.
بیل هەسارەی ڤێڵزی، پێش دەسپێکی جامی جیهانی لەگەڵ (لۆسانجلێس ئێف سی) بوو بە قارەمانی لیگی MLSی ئەمریکا.