هەڵچوونی تیپی پۆرتۆ بۆ یەک چوارمی جامی سڕینەوە بە هۆی پاسەکانی تارێمییەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە جام تۆپی پێ


Jan 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی تۆپی پێ پۆرتۆ لە دیدارێکدا کە چەندین پاسی هێرشبەرە ئێرانییەکە بوو بە هۆی تۆمار کردنی گوڵ، سەرکەفت و چووە ڕیزی هەشت تیپی بەرتری پێشبڕکێیەکانی جامی لێبڕاوی پۆرتێگال.

لە درێژەی یارییەکانی قوناخی یەک هەشتمی جامی لێبڕاوی تۆپی پێ پورتێگال، تیپی پۆرتۆ کە مێهدی تارێمی یەکێک لە یاریزانەکانیەتی و وەکوو هێرشبەر یاری دەکات، لە پێشبڕکێ لەگەڵ تیپی ئارۆکا بە تومارکردنی 4 گول هەمبەر بە هیچ، شکستی بەو تیپە هێنا و یارییەکەی بردەوە.

لەم یارییەدا گالنو لە خولەکی 31، تۆنی مارتیس سێجار لە خولەکەکانی 54، 57، 90+3 گوڵیان تۆمار کردوون و هەموویان بە هۆی پاسەکانی تارێمییەوە تۆمار کرا.

مێهدی تارێمی و هاوڕێیەکانی لە قوناخی دیکەی ئەم پێشبڕکێیانەدا هەمبەر بە تیپی ئاکادێمیکو دێ ڤیسئو لە دەستەی دووهەمی توپی پێ پورتێگال یاری دەکەن.