دوایین بارودۆخی قارەمانی ئەفسانەیی فڕمووڵ یەک/ شووماخێر لەسەر کورسی تەگەرەدارە

(0) / / ورزش / زایەڵە شوماخێر شۆفێری


Jan 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ یەکێک لە دۆستە نزیکەکان بنەمەڵەی مایکڵ شوماخێر و هاوڕێ شووماخێر زانیاریگەلێکی سەبارەت بە بارودۆخی ئێستاکەی ئەو شۆفێرە ئەفسانەییە بڵاو کردۆتەوە.
مایکڵ شوماخێر شۆفێری ئەفسانەیی پێشبڕکێ ئۆتۆمبیلی فڕمووڵ یەک، لەگەڵ تیپی فێراریدا 7 جار قارەمانی جیهانی بەدەست هێنا.
ناوبراو لە پشوودانی زستانی ساڵی 2013ی زاینیی و ڕێک یەکساڵ پاش ڕاگەیاندنی خانەنشینی، لە کاتی خلیسکان پاش لێدان لە تاشەبەردێکی گەورە تووشی زیانی جیدی بوو و تا ماوەیەکی درێژ مێشکی لەکار کەوت.
پاش تێپەڕبوونی 10 ساڵ لەو کارەساتە دڵتەزێنە کە تووشی ئەو شۆفێرە بەناوبانگە بوو، بە پێی خواستی بنەماڵەی و لەو ماوەیەدا هیچ هەواڵ و زانیاری و وێنەیەک لە ناوبراو بڵاو نەکرایەوە.
لەم دواییانەدا یەکێک لە دۆستە نزیکەکانی ئەو بنەماڵە لەبارەی بارودۆخی شووم ئاخرەوە دەڵێت: وردە وردە حاڵی ڕوو لە چاکەدەکات، بەڵام بەداخەوە لەسەر کورسی تەگەرەدار دەنیشێت و قسەکردن و بیر و هزریشی تووشی کێشە بووە.