نەوتی سپی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان

(0) / / اقتصادی / زایەڵە نەوتی سپی هەرێم گەشتیاری


Jan 13, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، یەكەمین كاروانی نەوتی سپی گەیشتە هەرێمی كوردستان.  

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم:  

پاش سەردانەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا یەكەمین كاروانی نەوتی سپی گەیشتە هەرێمی كوردستان  

پاش سەردانەكەی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری لە 11ی ئەم مانگە بۆ بەغدا ، كە چەندین بابەتی تایبەت بەكێشە هەڵپەسێردراوەكان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، تەوەرێكی ئەم گفتوگۆیانە تایبەت بوو بەدابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان. بەخۆشحاڵییەوە توانرا بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان تەرخان بكرێت، كە پێشتر نرخی هەر لیترێك نەوتی سپی بە 750 دینار دەستنیشان كرابوو، جەنابی سەرۆكی حكومەت لەم سەردانەیدا داوای كرد ئەم نرخە بۆ هاوڵاتیانی كەم بكرێتەوە، بۆیە وەزارەتی نەوتی عێراق رازی بوو ئەم نرخە بۆ 500 دینار بۆ هەر لیترێك كەم بكاتەوە. ئه مڕو ١٢/١/٢٠٢٣ یەكەم كاروانی ئەم نەوتە گەیشتە هه ولێر، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم بڕە نەوتە بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ئیدارە سەربەخۆكان و ناوچە جیاجیاكانی كوردستان بەهەمان نرخی دابینكراو دابەش ده كات.