مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە  تۆمەتبارێکیان دەستگیركرد كە فەرمانی گرتنی هەبووە لەدادگای کەربەلا.
پۆلیسی  سلێمانی ڕایگەیاند،  دوای ئەوەی فەرمانێکی گرتن لەدادگای ئیتیحادی کەربەلاوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو  توانرا لەلایەن بنکەی پۆلیسی تاسڵوجەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
لەئێستادا  تۆمەتبار( ع ، س ، ک) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی( 295 /1  ،  298 ) ڕاگیراوەو دوای تەواو کردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم