ناودێری باشترینەکانی فیفا ڕاگەیندرا

(0) / / ورزش / زایەڵە فیفا تۆپی پێ


Jan 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ فیفا نێوی دوایین ناودێرەکانی خەڵاتی باشترینەکانی ساڵی 2022(The Best)ی ڕاگەیاند.
لەم سوورەتەدا نێوی هەموو جۆرە هەسارەیەک دەبینرێت جگە لە نێوی ڕۆناڵدۆ. فەڕنسە 11 ناودێر و ئەرجەنتین و بەریتانییا 10 و بڕازیل 8 ناودێر زۆرترین نوێنەریان لەم سوورەتەدا هەیە.
هەڵبژاردنی گشتی لە لایەن(FIFA)وە تا ڕۆژی 3ی فێڤرییەی 2023 درێژەی هەیە و دوو لێژنەی کارناسی ناودێرەکانی یاریزان و گوڵێر و ڕاهێنەریان هەڵبژاردوون.
لەم سوورەتەدا شوێنی بەتاڵی نێوی ڕۆناڵدۆ زۆر لەبەرچاوە و دیارە. ئەرجەنتین قارەمانی جیهان 10 ناودێری هەیە و فەڕنسە جێنشینی قارەمانی جیهانیش خاوەن 11 ناودێرە، کڕۆواسی سێهەمین تیپی جامی جیهانی تەنیا دارای یەک ناودێرە و مەراکێشی سەیر و سەمەری جامی 2022 خاوەن 4 ناودێرە. بەریتانییایش کەوا لە یەک چوارەمی دواییندا لێبڕا، دارای 10 ناودێرە.