دە ڕۆژی ماوەتە کافا؛ فرووزان سڵێمانی وەکوو ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی  فووتساڵی ژنانی ئێران هەڵبژێردرا

(0) / / ورزش / زایەڵە فووتساڵ ئێران وەرزش


Jan 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ بە پێی دەستووری مێهدی تاج سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێ، فرووزانی سڵێمانی وەکوو ڕاهێنەری تیپی نەتەوەیی فووتساڵی ژنانی ئێران هەڵبژێردرا ئەمە لە حاڵێکدایە کە تەنیا دەڕۆژی ماوەتە دەسپێکی تۆرنۆمێنتی کافکا.
لە ماوەی ئەم دەڕۆژەدا دەبێ خاتوو سڵێمانی یاریزانەکان هەڵبژێرێت و بانگهێشتیان بکات بۆ ناردن بۆ وڵاتی ئوزبەکێستان.
پێشتر دەبیسترا کە ڕەنگە خاتوو نیلووفەری ئەردەڵان ڕاهێنەریی تیپی نەتەوەیی فووتساڵی ژنانی ئێران لە ئەستۆ بگرێت کەچی وا نەبوو. ناوبراو ئێستاکە ڕاهێنەری تیپی فووتساڵی ژنانی پەیکانە و لە وەرزی ڕابردووشدا گەیشتنە پلەی قارەمانی.
ئێستاکە بەڕێز تاج، فرووزانی وەکوو ڕاهێنەر بۆ تیپی نەتەوەیی فووتساڵی ژنانی ئێران هەڵبژاردووە تاکوو تیپی نەتەوەیی ژنانی ئێران کۆ بکاتەوە و ناردەی تۆرنۆمێنتی کافکایان بکات.
ئەم پێشبڕکێیانە ڕۆژی 5ی ڕێبەندان لە وڵاتی ئوزبەکێستان دەستپێدەکات.
تورنۆمێنتی کافکا ساڵی ڕابردوو بە بەشداری کردنی چوار وڵاتی ئێران، تاجیکستان، ئۆزبەکستان و قرقیزستان بەڕێوەچوو کە تێیدا تیپی نەتەوەیی فووتساڵی ژنانی ئێران گەیشتە ئاستی قارەمانی.