یارییەکی سەیر و سەمەر لە توپی پێ ژنانی ئێران

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێران وەرزش بەفربارین سەرما یاری


Jan 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ 4 کاتژمێر یاریکردن دەنێو بەفر و بۆراندا.
لە حەوتەی دوازدەهمی لیگی بەرتری تۆپی پێ ژنان، پێشبڕکێ نێوان دوو تیپی سێپاهان و باتری زاڕێعی سنە لە حاڵێکدا بە ڕێوە چوو کە بەفرێکی قورس دەباری و یاریکردن کارێکی ئەستەم و دژوار بوو.
هەر بە بۆنەی نالەباری کەش و هەوا و بارینی بەفر یارییەکە بۆ چەندین جار ڕاوێستا و دیسان دەستیپێکرد کەوابوو پێشبڕکێیەکە بۆ ماوەی 4 کاتژمێر درێژەی هەبوو.
لە ئاکامیشدا تیپی سێپاهان بە تۆمارکردنی 2 خاڵ هەمبەر بە تیپی باتری زاڕێعی سنە بە تۆمارکردنی 1 خاڵ یارییەکەی بردەوە، بەڵام یاریزانەکانی تیپی سێپاهان زۆر عاجز بوون لەبەر بەڕێوەبردنی یارییەکە لە ئاوەها کەش و هەوای نالەبارەێکدا.