1 / 9
2 / 9
3 / 9
4 / 9
5 / 9
6 / 9
7 / 9
8 / 9
9 / 9

(0) / / چند رسانەای / زایەڵە باخچە پڕۆژە ئاوەدانی کوردستان


Jan 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - شارەوانی کەلار ڕایگەیاند، لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی کەلارەوە کارکردن بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزای لە شاری کەلار بەردەوامە، ئەمڕۆش باخچەیەکی نوێ  لەگەڕەکی بەردەسور دەخرێتە خزمەتی هاوڵاتیانەوە. 
ئەمڕۆ دوو شەمەش بەسەرپەرەشتی ئارام نجم الدین لێپرسراوی بەشی باخچەکان لە سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار و کارمەندانی شارەوانی توانرا تەواوی باخچەکە بەچیمەن سەوز بکرێت.
باخچەکە دەکەوێتە نێوان هەردوو گەڕەکی بەردەسور و گوندی ڕوناکی لەپاش تەواو بونی کارەکانی  سەرەرای دیمەنێکی جوان بە ناوچەکە هاوڵاتیانیش دەتوانن سودی لێ ببینن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم