دوو کەس لە هەڵەبجە بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هەڵەبجە دزی تاوان


Jan 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - پۆلیسی هەڵەبجە دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی دزیکردن لە مارکێت و دوکانێکی پارێزگاکە راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، “بەتۆمەتی دزیکردن لە سۆپەرمارکێتێک لە گەڕەکی کانی عاشقان و بردنی بڕی سێ ملیۆن دیناری عێراقی و دزیکردن لە دوکانێکی جوانکاریی پیاوان لە ناوبازاڕی هەڵەبجە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دوو تۆمەتبار دەستگیرکران”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هەردوو تۆمەتبارەکە دانیشتووی شاری هەڵەبجەن لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە دانیان بە تۆمەتەکەیاندا ناوە و لەکاتی ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە بەماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون”.