هەفتەی داهاتوو سەبەتەیەکی دیكه‌ی به‌شه‌ خۆراك دابەشدەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سەبەتەخۆراک برنج


Jan 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی به‌شه‌ خۆراکی هاوڵاتیان دەکرێت.
ئەمڕۆ سێ  بەڕێوەبەری کۆمپانیای بازرگانی بابەتە خۆراکییەکان سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند " بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بابەتە خۆراکییەکان زیادکراون بۆ ئەو چینەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە و لە رۆژی یەکشەممەی هەفەتەی داهاتووە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی.
لە راگەیەندراوەکەوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌" بڕی سێ کیلۆ برنج، کیلۆیەک شەکر، لیترێک زەیت، ٤٠٠ گرام دۆشاوی تەماتە، فاسۆلیا، بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.
باس له‌وه‌ش كراوه‌، ئەو کەسانەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، جگە لەوە لیترێک زەیتی زیادە و کیلۆیەک ئارد و٢٠٠ گرام چایی و ٢٥٠ گرام شیر وەردەگرن.
بەپێی پلانی حکومەت هەر هاوڵاتییەک موچەکەی لە دوو ملیۆن دینار کەمتر بێت بەشە خۆراک زیادە وەردەگرێت.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم