نرخی مریشک لەدابەزیندایە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مریشک نرخ ئابووری


Jan 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نازم جاف، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی كوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ماوەی دوو مانگە نرخی مریشك بەردەوام لە دابەزینە، لەكاتێكدا رۆژ بە رۆژ نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار بەردەوام لە بەرزبوونەوەیە، بۆیە هەموو كەلوپەل و پێویستییەكان لەسەر خاوەن كێڵگەكان تێچووەكەیان زیاتر بووە.

هەروەها گوتی، ئەمڕۆ یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەكان بە 2050 دینار بووە، لەكاتێكدا بەو دۆخەی دۆلار كە بەرزبووەتەوە، یەك كیلۆ مریشك تا دەخرێتە بازاڕ 3500 دینار لەسەر خاوەن كێڵگەكان دەكەوێت، بەوەش هەموو خاوەن كێڵگەكان لە زیاندان.

وتیشی،  ئەگەر دۆلار بەو شێوەیە لە بەرزبوونەوە بەردەوام بێت، زیانەكانی دابەزینی نرخی مریشك زیاتر دەبێت، چونكە هەموو پێویستییەكان بە دۆلار دەكڕین، بەڵام بە دینار دەیخەینە بازاڕەوە، واتە دووجار زیان دەكەین، جارێك بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و جارێكیش دابەزینی نرخی مریشك، دابەزینەكەش تەنیا لە سلێمانی نییە، بەڵكو لە دهۆكەوە تا كەلار و كفری نرخی مریشك لە دابەزیندایە، ئەگەر ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی تر بۆ یەك كیلۆ 50 دینار كەم و زیادی هەبێت.

ئامادەکردنی-کامەران کەریم