ڕیچارلیسۆن دێ ئاندرادێ دەڵێت: لێبڕاوی لە جامی جیهانی وەکوو مەرگی عەزیزان وایە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ڕیچارلیسۆن


Jan 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕیچارلیسۆن یاریزانی تۆپی پێ و خەڵکی وڵاتی بەڕازیل کە ئێستاکە وەکوو هێرشبەر بۆ یانەی تاتێنهام و تیپی نەتەوەیی بەڕازیل یاری دەکات، لەبارەی لێبڕاوی لە جامی جیهانی دەڵێت: چاک بوونەوەی بارودۆخی رۆحی پاش کارەساتی جامی جیهانی کارێکی دژوارە.

ئێستاش کاتێ سەیری ڤیدیۆکانی جامی جیهانی دەکەم کەوا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی دەکەنەوە، خەم و پەژارە دامدەگرێ، بەڵام دەبێ بەردەوام بم چۆنکە ژیان درێژەی هەیە.

من هێشتاکوو لاوم و بەهێز و دەبێ دەرفەتی بەشداری کردن لە یەک یان دوو جامی جیهانی دیکەم دەست کەوێت.

ئەمە بۆ من تەوەرەیەکی گەورە بوو، تەنانەت سەختتر لەوەش کەوا یەکێک لە ئازیزان یاخود ئەندامی بنەماڵەت لەدەست بەیت.