جێنشینی قارەمانی، هاکی سەرسەهۆڵی ژنان و پیاوانی ئێران

(0) / / ورزش / زایەڵە هاکی سەهۆڵ وەرزش ئێران


Jan 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ تیپگەلی نەتەوەیی هاکی سەرسەهۆڵی ژنان و پیاوانی ئێران پاش شکست خواردن لە تاتارێستان هەرکامە و بە شێوازێکی جیاواز گەیشتنە قۆناخی جێنشینی قارەمانی پێشبڕکێ وڵاتە ئیسلامییەکان.
تیپی نەتەوەیی هاکی سەرسەهۆڵی پیاوانی ئێران لە دوایین دیداری پێشبڕکێ وڵاتە ئیسلامییەکان هەمبەر بە تاتارێستانی میوانداری پێشبڕکێیەکان، یارییان کرد و بە ئاکامی 3 ــ 7 یارییەکەیان دانا و شکستییان خوارد.
لە کۆتایی یەکەمین خولی پێشبڕکێ هاکی سەرسەهۆڵی وڵاتە ئیسلامییەکان، تیپی نەتەوەیی پیاوانی ئێران پاش تیپی وڵاتی ئێمارات و لەبەر کەمبوونی خاڵی باش و جوان سەبارەت بە وڵاتی عومان و تاتارێستان پلەی جێنشینی قارەمانی جیهانی بەدەست هێنا.
هەروەها تیپی ژنانی ئێران لە دوایین دیداردا و پێی لێدانی پناڵتی یارییەکەی بە تیپی تاتارێستان دانا و ئەوانیش پلەی جێنشینی قارەمانی جیهانییان بەدەست هێنا.
تیپی نەتەوەیی ژنانی ئێران پێشتر شکستی هێنابووە تیپەکانی عەرەبستان، بەحرەین، ئێمارات و عومان و تەنیا هەمبەر بە تاتارێستان یارییەکەی دانا.