بێتهۆڤێنی ئێران کۆچی دوایی کرد

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ئێران هونەر عەلی ئەکبەر پوور


Jan 18, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـ عەلی ئەکبەری ئیستەلخی ناسراو بە عەلی ئەکبەر پوور لە دایک بوویی ساڵی 1313ی هەتاوی لە گوندی سیا ئستەلخی سەر بەشاری ڕەشت و گەورە مامۆستای مۆسیقای ئێران و ناسراو بە بێتهۆڤێنی ئێرانی لە تەمەنی 88 ساڵاندا و پاش ساڵانێک دوور و درێژ هەوڵدان لە بواری مۆسیقا و پێشکەش کردنی چەندها بەرهەمی ڕێک و پێک و جوان ماڵئاویی لە ژیان کرد.

ناوبراو خاوەن بڕوانامەی دەرەجە یەکی هونەر بوو و وەکوو مۆسیقار و ژەنیار و ڕابەری ئورکێستر چالاکی دەنواند.

کۆمەڵەی "چانت دێ ڤای" "سوئیت" و "سمفۆنی" و هەروەها چەندین پارچەی جیاوازی سازەکانی " ڤیۆلۆن" "فلووت" "نەی" و " پیانۆ"  تەنیا بەشێک لە مۆسیقای بێکەلامی ناوبراون کە پێشکەشی گەورەساڵان و منداڵانی کردوون.

شایانی باسە کەوا کوڕی ئورکیستری ناوبراو لەگەڵ گەورە ئورکیسترگەلێک وەکوو (باربۆد) و (نەکیسا) هاوکاری کردوون و پێکەوە پارچە مۆسیقایان خولقاندوون.