پیاوی ژمارە یەکی تێنیسی جیهان شکستی لە ڕەقیبی نەناسراو خواردووە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تێنیس کوردستان جیهان


Jan 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ــــ لێبڕانی ڕافائێل نادال لە تێنیسی ئۆپێنی ئۆستۆراڵیا.
رافائێل نادال پیاوی ژمارە یەکی تێنیسی جیهان بە دانانی یارییەکە هەمبەر بە(مەک کێنزی مەک دونالد) تێنیسۆری نەناسراوی ئەمریکایی کە وا لە ئاستی 65دا یاری دەکات، لە پێشبڕکێیەکانی ئۆپێنی ئۆستۆرالیا لێبڕا.
هۆکاری ئەو شکستە لەناکاوە و سڕینەوەی لەپڕی، گەزن دیتوویی ناوبراو لە نیوەی یارییەکەدا بوو.
پیاوی ژمارە یەکی تێنیسی جیهان و هەڵگری نێوی قارەمانی پێشبڕکێیەکانی تێنیسی ئۆپێنی ئۆستۆرالییا لە کۆتایی نیوەی دووهەمدا هەمبەر بە مەک کێنزی مەک دونالد پیاوی ژمارە 65ی تێنیسی جیهان، زەوینی یارییەکەی بە هۆی زیانلێکەوتن بەجێهێشت و نەیتوانی ڕوڵێکی باش بگێڕێت.
کەوا بوو ئەمە بوو بە خێراترین ماڵئاوایی نادالی ئسپانییایی لە پێشبڕکێیەکانی گرەند ئسلم پاش ساڵەکانی 2016 بەملاوە. ئەستێرەی تێنیسی جیهان کە ئەمڕۆ لە ئۆستۆرالیا و لە خولی دووهەمدا لێبڕا، لە کێبەرکێ تێنیسی مێلبۆرن لە ساڵەکانی 2016 و لە خولی یەکەمدا لێبڕا بوو.