پێشنیاری سەرنجڕاکێشی پۆرتۆ بۆ مێهدی تارێمی

(0) / / ورزش / زایەڵە تارێمی وەرزش


Jan 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ وادیارە یانەی پۆرتۆ دەیەوێت ساڵەهای ساڵ مێهدی تارێمی بهێڵێتەوە و لەدەستی نەدات.
گوڤاری ئابۆلای پورتێگال ڕایگەیاندووە یانەی پۆرتۆ دەیەوێت تا ساڵەکانی 2027 درێژە بداتە بۆندی نێوان خۆی و مێهدی تارێمی.
بۆندی ئێستاکەی ئەستێرەی ئێرانی لەگەڵ پۆرتۆ تا کۆتایی وەرزی 2024 ــە بەڵام یانەی پۆرتۆ بەهۆی درەوشاوەیی تارێمی دەیەوێت خێرا تا سێ ساڵی دیکە درێژە بداتە بۆندی ئەو یاریزانە ئێرانییە.
شایانی باسە یانەگەلی دیکەی ئەورووپایی و هەروەها یانەی ئارسێنالیش زۆر حەزیان لێیە تارێمی وەکوو یاریزان یارییان بۆ بکات، بەڵام بە هۆی درێژە پێدانی بۆندی نێوان تارێمی و پۆرتۆ وادیارە بڕیارە تا چەندین ساڵی دیکە تارێمی بۆ پۆرتۆ یاری بکات و لەوێدا وەکوو هەسارەیەک بدرەوشێتەوە.
ئێستاکە تارێمی گرینگترین یاریزانی پۆرتۆیە و وەکوو مۆرەی سەرەکی بۆ کۆنیسائۆ دێتە ئەژمار.
کۆنیسائۆ ڕاهێنەری تیپی پۆرتۆ پێشتر دژ بە فرۆشتنی تارێمی وێستابوو.