کوژرانی چوار هاوڵاتی هەرێمی كوردستان لە توركیا
(0) /
زایەڵە - لە پارێزگای مێردین 4 هاوڵاتی هەرێمی كوردستان كە خەڵكی پارێزگای دهۆكن كوژران و یەكێكی دیكەیش بریندارە.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شارۆچكەی نسێبینی سەربە پارێزگای مێردین لەناو ئۆتۆمبێلێكدا 4 هاوڵاتی هەرێمی كوردستان كوژراون و یەكێكی دیكەش بریندارە.
سەرچاوە ئاگادارەكان باس لەوە دەكەن، ئەو هاوڵاتیانە بە ئۆتۆمبێلی خۆیان چونەتە توركیا بۆ نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەر، یەكێكیان ژنێكی تەمەن 70 ساڵانە و ناوی "واحیدە"یە و یەكێكی دیكەیان پیاوێكی تەمەن 45 ساڵانە بەناوی عەبدوڵڵا.
بەپێی وتەی شایەتحاڵەكان، ئەو هاوڵاتیانە گولـلە بەسەریانەوە نراوە و بریندارەكەش برینەكەی سەختە، میدیاكانی توركیاش باس لەوە دەكەن، كە 3 كەس كوژراون و دوانەكەی تریان بریندارن و گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.

تێبينيێك بنێرە: