وەزیری ناوخۆی ئێران: سوپای پاسداران بەهێزەوە بەردەوام دەبێت لە کارەکانی

(0) / / ایران / زایەڵە سوپای پاسداران ئەحمەد وەحیدی تیرۆر ئەورووپا


Jan 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران لەبارەی بە "تیرۆریست" ناساندنی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، لەلایەن پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپاوە رایگەیاند، ئەو پلانە هیچ جێگەی نیگەرانی نییە و سوپای پاسداران بەهێزەوە بەردەوام دەبێت لە کارەکانی.
وەحیدی ڕایگەیاند، ئەوەی کە رۆژئاوا کارێکی لە دەرەوەی بنەما نێودەوڵەتییەکان بکات و هێزێکی فەرمی بە "تیرۆریست" بناسێنێت، دەرخەری "لاوازیی بیرکردنەوە، ئەخلاقی و سیاسییانە".
 ئەم کاردانەوەی وەزیری ناوخۆی ئێران لەکاتێکدایە کە ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی هاوشێوەی کردووە و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گفتوگۆیێکی تەلەفوونیدا لەگەڵ جۆزپ بۆرل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا جەختی کرد کە پەسندکراوەی پەرلەمانی ئەورووپا کاردانەوەی یاسایی و بەهێزی پەرلەمانی ئێرانی بەدواوە دەبێت و هۆشداریی ئەوەی دا کە پەرلەمانی ئەورووپا دەبێت بیر لە پاشهاتەکانی ئەو بڕیارەی بکاتەوە و تەرکیز بخاتەسەر دیپلۆماسی.
هەروەها محەممەد ئیسماعیل کەوسەری، پەرلەمانتاری ئێران لەمبارەوە دەڵێت، بەم هەنگاوە سوپای پاسداران سنووردار نابێت و رەنگە دۆخەکە بە جۆرێکی دیکە بگۆڕدرێت.