نرخی ھێلکە لە ھەرێمی کوردستان ھەرزان بووە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەرێمی کوردستان هێلکە ئابووری


Jan 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نرخی ھێلکە لە ھەرێمی کوردستان ھەرزان بووە و ھەر کارتۆنێک نزیکەی ١٥ ھەزار دینار دابەزیوە.

سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی رايگەیاند، ھەفتەی ڕابردوو نرخی یەک کارتۆن ھێلکە بە ٧٩ ھەزار دینار بوو، لە ئێستادا نرخەکەی بۆ دەوروبەری ٦٤ ھەزار دینار دابەزیوە، بەوەش ھەر کارتۆنێک ھێلکە نزیکەی ١٥ ھەزار دینار ھەرزان بووە.

لەبارەی ھۆکاری ھەرزانبوونی نرخی ھێلکەوە،  سۆران عەبدولغەفوور وتی، ئاستی بەرھەمھێنانی ھێلکە لە ناوخۆ زیادی کردووە و چەند کارگەیەکی نوێی بەرھەمھێنانی ھێلکەش کراونەتەوە، ھەروەھا کەمتر رێگا دەدرێت بە ھەناردەکردنی بەرھەمی ھێلکە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ئەوانەش ھۆکارن بۆ دابەزینی نرخەکەی.

کامەران کەریم