زیاد جەبار بۆ زایەڵە: تاوەكو ئێستا بەشێكی زۆری كارنامەی حكومەت جێبەجێنەكراوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە زیاد جەبار حکومەت هەرێم


Jan 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، سەبارەت بە كارنامەی حكومەتی هەرێم و جێبەجێنەكردنی بەشێكی زۆری كارنامەكە, ڕایگەیاند: بەداخەوە تاوەكو ئێستا بەشێكی زۆری ئەو كارنامەیەی حكومەتی هەرێم كە لە بەردەم پەرلەمان پێشەكش كرا و پەسەندكرا جێبەجێنەكراوە .
 ئەوەشی خستەڕوو، تاكڕەوی لە حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان و جیاوازیكردن لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە نێوان پارێزگاكان و ناڕوونی شەفافیەت لە خەرجی و داهاتەكانی هەرێمی كوردستان یەكێكن لەو خاڵانەی كە حكومەتی هەرێم لە كارنامەكەی خۆی لایداوە.
زیاد جەبار وتیشی، نزیكەی 10 ساڵە حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان بەبێ یاسایی بودجە ئەڕوات بەڕێوە كە ئەمەش لاوازترین خاڵی حكومڕانییە لە هەر شوێنێكی دنیایە بێ.
کامەران کەریم