تا 350 ساڵی داهاتوو مانگ وەکوو شێوازی مانگی ئەمشەو لەئاسمان وێنا ناکرێت

(0) / / هەمە ڕەنگ / zayeLe زایەڵە ئاسمان مانگ


Jan 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ تا 350 ساڵی داهاتوو مانگێک وەکوو مانگی ئەمشەو قەت لە ئاسمانا نابینرێت.

لە دەسپێکی مانگی ڕێبەندانی ساڵی 1401ی هەتاوی ئەستێرەی مانگ جورێک لە گۆی زەوین نزیکە کەوا لە 1000 ساڵی ڕابردوودا شتێکی وا ڕووی نەداوە بەڵام ڕەنگە مانگی نوێ ئەمشەو بەدی نەکرێت، بەڵام بێگومان هەست بە کاریگەرییەکانی لەسەر گۆی زەوین دەکرێت.

دەسپێکی ئەم حەوتەیە لەگەل دەسپێکی مانگی ڕێبەندان ڕێک وەکوو یەک وا بوو و بە نەبوونی مانگەوە لە ئاسمانی شەودا درێژەی هەیە، کە بە نێوی مانگی نوێ(new moon) دەناسرێت.

مانگی نوێ ئەمشەو، واتا شەوی یەکم ڕۆژی مانگی ڕێبەندان و هەروەها دوانیوەشەوی ڕۆژی دووهەمی مانگی ڕێبەندانی ساڵی 1401ی هەتاوەی وەها لە گۆی زەوین نزیک دەبێتەوە کە لەساڵی 992 بەملاوە شتێکی وا قەت ڕووی نەداوە ئەوی جێ سەرنجە تا 345 ساڵی دیکەش مانگ لە وەها دۆخێکی نزیک لە زەوین جێگیر نابێت.